نووسەر و ڕۆشنبیر سەعدوڵا پەرۆش بە نەخۆشی کۆرۆنا ژیانئاوایی کرد.
نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە دوای مانەوەی بۆ چەند ڕۆژێک لە نەخۆشخانە شاعیری ناوداری هەولێر و کوردستان سەعدوڵا پەرۆش بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆچی دوایی کرد.
سەعدوڵا سەعید مام شێخ ناسراو بە سەعدوڵا پەرۆش لە ١٩٥٠ لە هەولێر لەدایکبووە خاوەنی چەند نامیلکە و دیوان و کتێبێکی چاپکراوە.