لەشاری (نیس)ی فەرەنسا لە هێرشێکدا بۆسەر کەنیسەیەک سێ کەس کوژران و ژمارەیەک کەسیش بریندار بوون.
ماڵپەڕی ئیورۆپ یەکی فەرەنسی بڵاوی کردوەتەوە، هێرشبەرەکەی ئەمڕۆی شاری نیس لەفەڕەنسا کە ژنێکی سەربڕی و ژن و پیاوێکی دیکەشی کوشت، ناوی (ئیبراهیم)ە و تەمەنی ٢٥ ساڵە.
ئاشکراشیکردووە، هێرشبەرەکە بە فڕەنسی قسەیکردوە و پۆلیسی فڕەنسی نەیتوانیوە پێگە و ناسینامەی دیاریبکات، هیچ دۆکیومنت و مۆبایلێکی پێنەبووە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە لە شاری نیسی فەرەنسا کەسێک بە چەقۆ هێرشی کردە سەر چەند کەسێکی دیکە و لە هێرشەکەشدا سێ کەس کوژران و چەند کەسێکی دیکەش برینداربوون.
کریستیان ئێسترۆسی، شارەداری نیس رایگەیاند: ئەم ھێرشەی ئەمڕۆ بە چەقۆ لە کەنیسەی نۆتر دام دو نیس ئەنجامدراوە، دواتر ھێزەکانی پۆلیس گەیشتونەتە شوێنی رووداوەکە، ھێرشکەرەکەیان دەستگیرکردوە و پێدەچێت ھێرشەکە تیرۆرستی بیت.