زیاتر لە هەشت هەزار کەس لە ئێران تووشی کۆرۆنا دەبن

ئەمڕۆ تەندروستی ئێران ئامارێکی نوێی تووشبووانی کۆرۆنای بڵاوکردەوەو رایگەیاند" لەماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ٣٩٩ تووشبووی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە". 

وەزارەتی تەندروستی ئێران ئامارێکی نوێی تووشبووانی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند" لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا هەشت هه‌زار و ٢٩٣ كه‌س لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، ٣٩٩ تووشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌".

تا ئێستادا ٥٩٦ هەزار و ٩٤١ كەس تووشی پەتای كۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش ٣٤ هەزارو ١١٣ كەس گیانیان لەدەستداوە، هاوکات ٤٧٢ هەزار و ٥٩٨ كەس نەخۆشییەكەیان تێپەڕاندووە و چاكبوونەتەوە، پێنج هەزارو ٥٥ كەسیان باری تەندروستییان ناجێگیرە. 
 


PM:06:54:29/10/2020