ڤیستڤاڵی هەناری هەڵەبجە بە وێنە

‌شوان محەمەد

رۆژی پێنج شەممە ٢٩ تا ٣١ ی تشرینی یەکەم وەک هەموو ساڵێکی تر بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی هەڵبجەو شارەکانی تری کوردستان ڤیستڤاڵی هەنار کرایەوە.

 

ستار مەحمود بەڕێوەبەی گشتی کشتوکاڵی پارێزگای هەڵبجە رایگەیاند کە لەسنوری پارێزگاکە کە بچووکترین زەوی هەیە بە بەراورد بە پارێزگاکانی تری هەرێم، بەلآم  ٩ هەزار باخی هەنار و ٨٥ هەزار دار گوێزی هەیە.

 

هەروەها وتیشی " هەڵەبجە سالآنە زیاتر لە ٣٠ هەزار تەن هەنار دەخاتە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان و عێراقەوە".

 

لەناوچەی هەڵەبجە لە نێوان ٢٠ تا ٢٥ جۆر هەنار هەیە، دوو ساڵە برێک لەو بەرهەمە دەگەیەنرێتە ئەوروپا.

 

 



AM:09:24:30/10/2020