سەرەکی
هەواڵ
کوردستانی
عیراقی
جیهانی
وەرزش
راپۆرت
چاوپێکەوتن
بەرنامەکانی تیڤی
گفتوگۆی سپی
فۆکەس
کوولتور
ئەستێرەکان
کەشوهەوا
وتار
سایتەکان
هەمەرەنگ
دۆکۆمێنت
تەندروستی
LIFESTYLE
کولتوور
گەلەری
کلیپ
ڤیدیۆ
گۆڤار
سەعدی پیرە: تورکیا لەچەند شوێنێکی باشوری کوردستان حوکم دەکات
ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی، سەعدی ئەحمەد پیرە، ڕایگەیاند" لە ئێستادا تورکیا لە چەند شوێنێکی باشوری کوردستان حکوم دەکات و تەنانەت لەو ناوچانە هیڵەکانی پەیوەندی تەلەفۆنی تورکیا کار دەکات".
سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان – یەنەکە، لەمیانی بەشداریکردنی لە بەرنامەیەکی ( ئاریەن تیڤی ) رایگەیاند"موراد قەرەیلان، پیاوێکی تێکۆشەر و خاوەن ئەزموونە و خاوەن ئەزموونی شەڕ و ئاشتیشە و دەزانێت کە شەڕ چەند ماڵوێران کەرە و چەند زیانی سیاسیی و نەتەوەیی هەیە بۆیە پشتیوانی پەیامەکەی دەکەین کە خوازیارە شەڕی براکوژی ڕوو نەدات".
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ڕایاگەیاندووە " تورکیا لە چەند ناوچەیەکی بادینان حکوم دەکات و تەنانەت هێڵەکانی پەیوەندی تەلەفۆنی تورکیا کار دەکات نەک کۆڕەک و ئاسیاسێل".
سەعدی پیرە، ئاشکراشی کرد کە پەدەکە چەندین ڕێکەوتنی لەگەڵ تورکیا و عێراق ئەنجامداوە و ئەوان ئاگاداری ناوەرۆکی ڕێککەوتنەکان نین، لە کاتێکدا ئەوان لە حوکمەتدان و دەبێت ئاگاداری هەموو ئەو ڕێککەوتنانە بن کە ئەنجامدەدرێت و بۆ ئەوەش پەدەکەیان ئاگادارکردووەتەوە.
لەبارەی ڕێکەوتنی پەدەکە و بەغداش لەسەر شەنگال، ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسی یەنەکە ڕایگەیاند کە ئەوان لەگەڵ هەر ڕێکەوتنێکدان ئەگەر خەڵکی شەنگال قبوڵی بکات بەڵام ئەوەی دەیبینن خەڵکی شەنگال ئەو ڕێکەوتنەی قبوڵ نەکردووە، بۆیە ئەوان لەگەڵیدا نین.
هاوکات لەبارەی ئەو بەیاننامەی چەند ڕۆژی ڕابردوو لەسەر ناوی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستانەوە دەرکرا کە پشکی یەکێتی تێدایە، سەعدی پیرە، وتی، ئەگەر ئەوەی دەیڵێن ڕاستە پێویستە بیخەنەڕوو، " ئەنجومەنی ئاسایش ماوەیەکی زۆرە کۆنەبوونەتەوە تا بەیاننامە دەربکات، کێشە و ناکۆکی لە نێوان دەزگای زانیاری و پاراستندا لە ئەنجومەنەکەدا هەیە، ئەگەر ئەوە چارەسەر نەکرێت هاوشێوەی بەیاننامەکەی ئەنجومەنی ئاسایش دووبارە دەبێتەوە".
PM:12:02:30/10/2020
یەکێتی
سەعدی پیرە
تورکیا
پارتی
لە بارەی هەڵبژاردنەوە یەکێتی سەرکردایەتی یەکێتی کۆدەبێتەوە
بەوێنە.. چەند هونەرمەندێک لە رۆژی جلی کوردیدا بەمشێوەیە دەردەکەون
لێدوانی ئەنچیلۆتی لەسەر دوورخستنەوەی مان سیتی
ئەستێرەکان
وێنە.. دینا چەند وێنەیەکی جیاوازی خۆی بڵاوکردەوە
وێنە.. کۆمپانیایەکی گەورەی جیهانی داوای لێبوردن لە هەیفا وەهبی دەکات
ڤیدیۆ.. غەزەل مستەفا گۆرانییەکی هونەرمەند زەکەریا دەڵێتەوە
ڤیدیۆ.. گۆرانیبێژێکی کورد ژیانی هاوسەرگیری پێکهێنا
ڤیدیۆ.. نازدار لەگەڵ کچەکەی گۆرانی دەڵێت
Spee Media