له كه‌ركوك پیاوێک ژنەکەی خۆی کوشت و خۆشی کوژرا
هاوڵاتییه‌ك له شاری كه‌ركوك، هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌داته به‌ر گولـله و به‌رله‌وه‌ی فریای هه‌ڵاتن بكه‌وێت، له‌لایه‌ن كه‌سوكاری هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه خۆیشی به‌چه‌قۆ ده‌كوژرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له هێزه ئه‌منییه‌كانی كه‌ركوك به (كه‌ركوك ناو)ی ڕاگەیاند" ئه‌و هاوڵاتییه له به‌غداوه گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ كه‌ركوك و له‌به‌رده‌م ده‌رگای ئه‌و ماڵه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی تێدا ده‌ژی، به ده‌مانچه ته‌قه‌ی له هاوسه‌ره‌كه‌ی كردوه‌و ده‌ستبه‌جێ له‌وێ كوشتویه‌تی".
ئه‌و هاوڵاتییه ماوه‌ی ساڵێكه له هاوسه‌ره‌كه‌ی جیابۆته‌وه‌و بۆ كاركردن له به‌غدا بوه.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كه، دوای كوشتنی هاوسه‌ره‌كه‌ی، هاوڵاتییه‌كه ژنبرایه‌كیشی (برایه‌كی هاوسه‌ره‌كه‌ی) برینداركردوه و ویستویه‌تی هه‌ڵبێت.
"له‌وكاته‌دا كه‌سوكاری هاوسه‌ره‌كه‌ی رێگرییان له هه‌ڵاتنی كردوه، ئامۆزایه‌كی هاوسه‌رەكەی به چه‌قۆ هێرشی كردۆته سه‌ر و هه‌ر له‌وێدا كوشتویه‌تی" به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كه.
ئه‌و ژن و مێرده ماوه‌ی پێنج ساڵه له سوریاوه ئاواره‌ی شاری كه‌ركوك بون، زۆرینه‌ی كه‌سوكاری هاوسه‌ره‌كه‌یشی هه‌ر له گه‌ڕه‌كی نیدا نیشته‌جێن.
ئه‌و هاوڵاتییه ناوی ئه‌حمه‌د ره‌شاد عه‌بدولره‌حمان_ـه و هاوسه‌ره‌كه‌ی ناوی هه‌یا زه‌كه‌ریا ره‌شاد، ته‌مه‌نی 26 ساڵه.
سه‌رچاوه‌كه‌ی پۆلیس وتی" له ده‌ستپێكی لێكۆڵینه‌وه‌كاندا ئامۆزای ژنه كوژراوه‌كه ده‌ستگیركراوه، به‌تۆمه‌تی كوشتنی پیاوه‌كه به‌چه‌قۆ و دانی به تاوانه‌كه‌یدا ناوه".
ئه‌و تۆمه‌تباره ده‌ستگیركراوه ته‌مه‌نی 23 ساڵه و ئێستا به مادده‌ی 406ی یاسای سزادانی عیراقی، كه تایبه‌ت به دۆسیه‌ی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست، له زیندانه.
PM:01:15:30/10/2020