زۆرترین حاڵەتی تووشبوون و گیان لەدەستدان بە کۆرۆنا لە ئێران تۆمارکرا

ئەمڕۆ تەندروستی ئێران رایگەیاند" لەماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ٣٦٥ تووشبووی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە". 
 
سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا هەشت هه‌زار و ١١ كه‌س لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، ٣٦٥ تووشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌".

وتیشی" تا ئێستا ٤٧٧ هه‌زار و سێ كه‌س له‌ ئێران تووشی كۆرۆنا بوون و ٣٤ هه‌زار و ٤٧٨ كه‌سیش به‌هۆی كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوە، هاوکات پێنج هەزارو ١٢٨ كەس لە توشبوانی كۆرنا بارودۆخیان خراپە و لەئێستادا لەژێر چاودێری ووردان". 

PM:03:06:30/10/2020