ئەمڕۆ هەینی بومه‌له‌رزه‌یه‌كی بەهێز به گوڕی ٦٠٦ پله‌ی رێخته‌ر لە سنورە ئاوییەكانی شاری ئیزمیری توركیا ڕوویدا.
ناوەندی بومەلەرزەزانی ئەوروپی رایگەیاند" پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەكی بەهێز سنورە ئاوییەكانی شاری ئیزمیری توركیای هەژاند و بەو هۆیەشەوە زیاتر لە ٢٠ بیناو باڵەخانە لە ئیزمیر داڕمان".
ناوەندەکە دەشڵێت" بوومەلەرزەكە بە گوڕی ٦.٦ پلە بووه، هاوکات قوڵایی بومه‌له‌رزه‌كه ١٦.٥٤ كیلۆمه‌تر بووه له ژێر زه‌ویدا، لە ئیستانبوڵ و چەند پارێزگایەكی دیكەی توركیا هەستیپێكراوە".