ئامارێکی نوێی توشبوون و مردن به‌ كۆڕۆنا له‌ عێراق ڕاگه‌یه‌ندرا

وەزارەتی تەندروستی عێراق بڵاویکردەوە، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا دوو هەزار و ٨٧٨ کەسی دیکە لە پارێزگاکانی عیراق تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و دوو ھەزار و ٨٥٥ کەسیش چاکبوونەتەوه.
 
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق، ئەمڕۆ ئاماری تووشبووانی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا راگەیاند، بەپێی ئامارەكە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو دوو هەزارو ٨٧٨ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراوە، هەروەها ٤٧ حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکرا و دوو هەزار و ٨٥٥ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبونەتەوە. 
 
لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە عێراق تائێستا  كۆی توشبوون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە ٤٧٠ هەزار و ٦٣٣ كەس و لەوانە ١٠ هەزارو ٨٦٢ كەسیان گیانیان لەدەستداوەو ٣٩٧ هەزارو ٢٤١ كەسیان چاكبونەتەوە، ٦٢ هەزارو ٥٣٠ كەسیشیان لەژێر چارەسەردان كە لەوانە ٤٤٢ توشبویان لە ژێر چاودێری چڕدان.

PM:06:10:30/10/2020