کریستیانۆ رۆناڵدۆ یاریزانی جیهانی تۆپی پێ کە زیاتر لە ١٧ رۆژە تووشی کۆرۆنا بووە، وێنەیەکی نوێی بڵاوبۆتەوە بەتەواوی رووخساری گۆڕاوە.
میدیاکانی ئەوروپا رۆژی ١٣ی تشرینی یەکەم بڵاویان کردەوە کە رۆناڵدۆ تووشی کۆرۆنا بووەو لەو دەمەوە لە چەند یاریەکی هەڵبژاردەی پورتگال و یانەکەی یوڤەنتس بێ بەش بووە، گرنگترینیان یاری نێوان یوڤەنتس و بەرشلۆنەبوو کە دەبوایە لەگەڵ یاریزانی هاوەڵی مێسی رووبەڕوو ببوایەتەوە، بەڵا م پزیشکەکان نەیانهێشت بەشداری ئەو یاریەش بکات.
ئەم یاریزانە جیهانییە کە تەمەنی ٣٤ ساڵە، رۆژی ١٣ ی تشرینی یەکەم تووشبوونی بە کۆرۆنا راگەیەندرا، تا ئێستا دوای تێپەڕبوونی ١٧ رۆژدۆخی تەندروستی ئاسایی نەبۆتەوەو لە کەرەنتینەدایە.
یانەکەشی یوڤەنتیس سێ رۆژ لەمەبەر بە ٢- سفر بە بەرشلۆنەی لە یاریگای ئیتالیا دۆڕاند.
وێنە رەشەکەی پێش کۆرۆنایە، وێنە بەرگ سپیەکە ئەمرۆ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بڵاوکراوەتەوە.