ھەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی راگەیاند " سبەینێ شەممە لیژنەی باڵای ئۆپەراسیۆنەکانی ڕووبەڕووبونەوەی کۆرۆنا لە سلێمانی کۆدەبێتەوە".
لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا راشیگەیاند " دووسبەی لیژنەی باڵای ئۆپەراسیۆنەکانی ھەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە بۆ ئەوەی رێکاری پێویست بگیرێتە بەر بۆ ھاندان و پابەند بوونی ھاووڵاتیان بە رێنماییە تەندروستیەکانەوە."
بەپێی دواین ئاماری لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان:
- تووشبوون ٧٥٣٣٦ (٢٧٦٦٦ هەولێر، ٢٢٢٩٢ سلێمانی، ٢٢٨٨٤ دهۆك، ٢٤٩٤ هەڵەبجە).
- چاکبوون ٤٢٦٠٨ (١٧٧٩٨ هەولێر، ١١٧٩٦ سلێمانی، ١٠٧٤١ دهۆك، ٢٢٧٣ هەڵەبجە)
- لەژێر چارەسەر ٣٠٢٩٧ (٩١٧٠ هەولێر، ٩٣٠٠ سلێمانی، ١١٦٩٥ دهۆك، ١٣٢ هەڵەبجە)
- مردن ٢٤٣١ (٦٩٨ هەولێر، ١١٩٦ سلێمانی، ٤٤٨ دهۆك، ٨٩ هەڵەبجە)