پسپۆرێکی بواری نەوت زانیاری لەسەر خاوەندارێتی و تەقاندنەوەی بیری نەوتی هەرێم ئاشکرا دەکات

بەڕێوەبەری رێکخراوی " دۆر " بۆزانیاری نەوت وردەکاری لەسەر خاوەندارێتی بۆری نەوتی هەرێم و زەرەکانی تەقینەوەی بۆریەکە بڵاودەکاتەوە.

 
وریا حسێن بەڕێوەبەری رێکخراوی درۆ دەڵێت " ئەو بۆریەیی ئەمرۆ تەقێنراوەتەوە هاوپشکە لەنێوان کۆمپانیای ڕووسنەفت و کۆمپانیای کار گروپدایە".


ئەو زانیاری وردتر بڵاودەکاتەوەو دەڵێت "لەو بۆریە  پشکی کارگروپ ٤٢% بۆریەکەیە،  پشکی کۆمپانیای ڕوسنەفت ( رووسی) لە ٥٨% بۆریەکەیە، هیچ پشکێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبۆریەکەدا نییە، واتە بۆریەکە تەواو هی کەرتی تایبەتە".

 
وریا حسێن، ئاشکراشی دەکای" هەر رۆژێکی تەقاندنەوەی بۆریەکە زیانی ماددی بەر خەزێنەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەوێت، ئەویش بەهۆی ئەوەی نەوت هەناردە ناکات، ئەوەش ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر مووچەی فەرمانبەران دەبێت".


ئەو پێوایە " یەکێک لەدەرئەنجامە خراپەکانی شەڕی نێوان "پارتی و پەکەکە" ئاکامی هاتنی سوپای تورکیا، هیوادارم ئەمە کۆتازیان بێت بەرمان دەکەوێت، تکایە شەڕمان لێ لادەن".

 
حکومەتی هەرێم ئەمشەو لە بەیانێکدا رایگەیاند بۆری نەوتی هەرێم تەقێنراوەتەوە، زانیاریە سەرەتاییەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن بۆریەکە لە مێردین تەقێنرابێتەوە.

 


AM:12:15:31/10/2020