نوێترین زانیاری لەسەر تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهان

بە گوێرەی دواین ئامار، تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە زیاتر لە ٤٥ ملیۆن و ٩٢١ هەزار حاڵەت.
 
بەپێی دوایین ئامارەکانی جیهان، لە سەرتاسەری جیهان، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٤٥ ملیۆن و ٩٢١ هەزار و ٦٩٨ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون،  یەک ملیۆن و ١٩٤ هەزارو ٢١٩ توشبووش گیانیانلەدەستداوە، هەروەها لەو ژمارەیەش ٣٢ ملیۆن و ٩٢٢ هەزار و ١٦١ توشبوو چاکبونەتەوە.

لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ئەمریكا زۆرترین ڕێژەی تووشبوون بە پەتاكەی تێدا تۆماركراوە، كە تیایدا ١٠١ هەزار و ٤٦١ كەس تووشی كۆرۆنا بوون، لە فەرەنسا ٤٩ هەزار و ٢١٥ هاوڵاتی و لە هندستان ٤٨ هەزار و ١٢٠ و لە ئیتاڵیا ٣١ هەزار و ٨٤ هاوڵاتی تووشی كۆرۆنا بوون.

 

ڤایرۆسی کۆرۆنا، کە لە مرۆڤێکەوە بۆ مرۆڤێکی دیکە دەگوازرێتەوە و رێکخراوی تەندروستیی جیهانی بە پەتایەکی جیهانی داناوە، لە کۆتایی ساڵی رابردوو لە شاری وهان لە چین سەریهەڵدا.



AM:09:00:31/10/2020