بەهۆی تەقەی هێزە ئەمنییەکانی تورکیا دوو برای کۆڵبەر بوونە قوربانی

بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی تورکیا لە سنوورەکانی ئورمیە، کۆڵبەرێک کوژرا و براکەشی بریندار کرا. 

بەپێی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئەمڕۆ شەممە هێزەکانی تورکیا لە سنوورەکانی ئورمیە تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە و لەئاکامی دەستڕێژی ئەو هێزانە دوو کۆڵبەر کوژراون و بریندار بوون.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، لە ئاکامی دەستڕێژی هێزەکانی تورکیا کۆڵبەرێکی تەمەن ٢٤ ساڵ بە ناوی موحسین قاسمی کوژراوە و برایەکی ئەو کۆڵبەرەش بە ناوی موسلیح قاسمی تەمەن ٢١ ساڵ بریندار بووە.

ئەو دوو کۆڵبەرە خەڵکی گوندی کووران بوون و موسلح بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی شاری جوولەمێرگ سەر پارێزگای حەکاری کراوە.

PM:10:05:31/10/2020