سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ١ ی تشرینی دووەم بومه‌له‌رزه‌یه‌كی دیكه به‌پله‌ی ٤،٨ پله رێخته‌ر له‌شاری ئیزمیری توركیا رویدا.
میدیاكانی توركیا بڵاویانكرده‌وه، "كاتژمێر ٨:٣١ خوله‌كی ئه‌مڕۆ بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌گوڕی ٤،٨ بە پلەی رێخته‌ر به‌دوری ١٦ كیلۆمه‌تر له باشوری شاری ئیزمیر رویدا، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا زه‌ره‌ر و زیانه‌كان نه‌زانراون.
هەروەها ٨٤١ شەپۆلە بوومەلەرزە لەرۆژی هەینیەوە وەک شەپۆلی بوومەلەرزەی یەکەم روویداوە.
تا ئێستا ژماره‌ی كوژراوانی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی هه‌ینی رابردو كه به‌گوڕی ٦،٦ پله رێخته‌ر شاری ئیزمیری گرته‌وه بەرزبۆتەوە بۆ ٤٩ كه‌س، ٨٩٦ كه‌سیش برینداربوون.