لە ئێران توشبوون و مردن بە کۆرۆنا ژمارەی پێوانەیی تۆمارکرد
ئەمڕۆ تەندروستی ئێران رایگەیاند" لەماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ٤٣٤ تووشبووی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە".
سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا حەوت هه‌زار و ٧١٩ كه‌س لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، ٤٣٤ تووشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه".
وتیشی" تا ئێستا ٦٢ هه‌زار و ٤٩١ كه‌س له ئێران تووشی كۆرۆنا بوون و ٣٥ هه‌زار و ٢٩٨ كه‌سیش به‌هۆی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوە، كۆی گشتی ئه‌و كه‌سانه‌شی كه ڤایرۆسه‌كه‌یان تێپه‌ڕاندوه و چاكبونه‌ته‌وه گه‌یشتوه‌ته ٣٩٩ هه‌زار و ٦٥٥ كه‌س.
PM:05:20:01/11/2020