وێنە.. دینا ژیانی هاوسەرگیری پێکهێنا؟

خانمە هونەرمەندی شاری ڕانیە دینا وێنەیەكی خۆی بڵاوكردەوە کە جلوبەرگی هاوسەرگیری پۆشیوە. 

دینا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام وێنەیەكی بڵاوكردەوە، وەک لە وێنەکەشدا دەردەکەوێت دینا جلوبەرگی بوکێنی لەبەرکردووە و هاوسەرەکەشی لە پشتیەوە دەرکەوتووە.

بەڵام تائێستا دینا بە فەرمی ڕاینەگەیاندووە کە ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوە، یان تەنها بۆ کاری هونەری و ڤیدیۆکلیپێکی نوێی خۆی وێنەکەی گرتووە.

دینا لە شاری ڕانیە لەدایكبووە و لە شاری هەولێر نیشتەجێیە، لە مانگی تەمووزی ٢٠١٧ دەستی بە كاری هونەری كردووە و خاوەنی كۆمەڵێك گۆرانی تۆماركراو و چەند ڤیدیۆ كلیپێكە، یەكەم ڤیدیۆكلیپی لەژێر ناونیشانی "شای وڵات" بڵاوكردەوە.

 

PM:07:15:01/11/2020