وادەی دابەشکردنی مووچەی ئەم مانگە راگەیەندرا

وەزیری دارایی عێراق رایگەیاند " لەماوەی دوو هەفتەی دیکەدا دەستدەکرێت بە دابەشکردنی موچەی ئەم مانگە".


عەلی عەلاوی، وەزیری دارایی حکومەتی عێراق بە کەناڵی عێراقیەی رایگەیاند" ئەگەر پڕۆژەیاسای وەرگرتنی قەرز لە ئەنجومەنی نوێنەران پەسەند نەکرێت، پێشبینی دەکرێت لە دو هەفتەی داهاتودا موچەی ئەم مانگەی فەرمانبەرانی عێراق دابەش بکرێت".




وەزیری دارای لە درێژەی لێدوانەکەیدا وتی" ئەگەر پەرلەمان یاسای وەرگرتنی قەرز و پڕکردنەوەی کورتهێنان پەسەند بکات، راستەوخۆ دەستدەکەین بە دابەشکردنی موچەی ئەم مانگە".

 
دابەشکردنی مووچەی هەرێمیش بەندە بەو پارەیەوەیە کە بەغدا مانگانە دەینێرێت بە هەرێم و بڕەکەی ٣٢٠ ملیار دینارە.

 


PM:10:44:01/11/2020