ژمارەی مردوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهاندا لە هەڵکشاندایە

رۆژ بە رۆژ ژمارەی مردوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهاندا بەرەو هەڵکشانە، لە سەرتاسەری جیهان ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گەیشتووەتە نزیکەی ٤٦ ملیۆن و ٨٢٣ هەزار کەس  و ژمارەی ئەو کەسانەی گیانیشیان لەدەستداوە، گەیشتە زیاتر لە یەک ملیۆن و ٢٠٥ هەزار کەس.

بەپێی ئه‌و زانياريیانه‌ى له‌ ماڵپەرى "Worldometer"دا بڵاوكراوه‌ته‌وه كه‌ به‌ پشت به‌ ئاماره‌ نوێیەكانى تووشبوون بە  ڤايرۆسى كۆرۆنای نوێ ده‌به‌ستێت لە جیهاندا،  لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٤٦ ملیۆن و ٨٢٣ هەزار و ٥٧٠ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون،  یەک ملیۆن و ٢٠٥ هەزارو ٣٢١ توشبووش گیانیانلەدەستداوە، هەروەها لەو ژمارەیەش ٣٣ ملیۆن و ٧٥٦ هەزار و ٧٥٩ توشبوو چاکبونەتەوە.

هاوکات، بەپێی ئامارەکان، لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ئەمریكا زۆرترین ڕێژەی تووشبوون بە پەتاكەی تێدا تۆماركراوە، كە تیایدا نۆ ملیۆن و ٤٧٣ هەزار و ٩١١ کەس تووشی پەتاکە بوون. 

AM:09:14:02/11/2020