وەزیری دارایی: لەماوەی ١٥ ساڵدا مووچەی فەرمانبەران و خەرجیەکانی دەوڵەت زیادیکردووە



وەزیری دارایی عێراق رایگەیاند" لە ماوەی 15 ساڵدا خەرجییەکانی دەوڵەت بۆ موچەی فەرمانبەران، شایستە داراییەکان و خانەنشینان بەڕێژەیەکی ناسروشتی زیادیکردوە".


لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەریدا، عەلی عەلاوی، وەزیری دارایی عێراق وتی " لەئێستادا داهاتەکانی عێراق بەشی دابینکردنی موچەی فەرمانبەرانی ناکات، لەکاتێکدا ساڵی ٢٠٠٥ کۆی موچەی فەرمانبەران بریتی بووە لە ٢٠٪ ی داهاتی نەوت، بەڵام لەئێستادا سەرجەم داهاتی نەوت بۆ موچە تەرخانکراوە بە رێژەی ١٠٠٪ لەگەڵ ئەوەشدا کورتهێنان بۆ موچەی فەرمانبەران، شایستە داراییەکان و خانەنشینان هەیە".


وەزیری دارایی ئەوەشی خستەڕوو لە دو ساڵی رابردودا زیادبونی خەرجییەکان لە موچەی فەرمانبەران، شایستە داراییەکان و موچەی خانەنشینان بەرێژەیەکی نائاسایی زیادیکردوە و لەئێستادا ١٠٠٪ داهاتەکانی دەوڵەت بۆ ئەو سێ بوارە دەڕوات.


ئەوە لە کاتێکدایە حوکمەتی عێراق جەختی لەسەر ئەوە کردۆتەوە ئەگەر قەرزنەکرێت ناتوانرێت مووچەی تشرینی یەکەم بدرێت.
 


PM:03:17:02/11/2020