‌لەبارەی دەستگیرکردنی رۆژنامەوان‌و چالاکوانانەوە وەزیری ناوخۆ بانگهێشتی پەرلەمان دەکرێت




١٦ پەرلەمانتاری پەرلەمانی کوردستان، داوای دانیشتێکی تایبەت بە دەستگیرکردنی ڕۆژنامەنووسان و چالاکانی مەدەنی دەکەن و بانگهێشتی وەزیری ناوخۆی هەرێم بۆ ئامادەبوون لەو کۆبوونەوەیەدا دەکرێت.


لەو یاداشتەدا  کە ئاراسەتی سەرۆکایەتی پەرلەمان کراوە، داوا دەکرێت پەرلەمانی کوردستان کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە دەستگیرکردنی ژمارەیەک ڕۆژنامەنوس و چالاکوانی مەدەنی دەکەن کە ماوەیەکە هێزە ئەمنیەکانی هەولێر و دهۆک دەستیان داوەتێ و بەشێک لەو ڕۆژنامەنووس و چالاکوانانە زیاتر لە مانگێکە بەبێ بوونی هیچ تاوانێک دەستگیرکراون .


لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، سەرچنار ئەحمەد بڕیاردەری فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لەپەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاندووە" لە نوسراوێكدا كە ١٦ ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنەكانی یەكگرتووی ئیسلامی و كۆمەڵی ئیسلامی و بزووتنەوەی گۆڕانی واژۆمان كردوەو ئاڕاستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستانمان كردووە، داوا دەكەین وەزیری ناوخۆی هەرێمی كوردستان بانگهێشتی كۆبونەوەی پەرلەمان بكرێت".

 

 
هەروەها ئەوەشی خستەڕوو: هۆكاری بانگهێشتەكەی وەزیری ناوخۆ لەسەر پرسی دەستگیركردنی ڕۆژنامەنوسان و چالاكانی مەدەنییە لە سنوری پارێزگاكانی هەولێر و دهۆك و پێویستە ئەو ڕۆژنامەنوسانەی تا ئێستا ئازاد نەكراون ئازادبكرێن و كۆتای دەستگیركردنی ڕۆژنامەنوسان و چالاكوانان بهێندرێت.




PM:06:52:02/11/2020