وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق رایدەگەیەنێت" لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٣٤١٣ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و ٥١ کەسیش بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە".
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق، ئەمڕۆ ئاماری تووشبووانی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا راگەیاند، بەپێی ئامارەكە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو سێ هەزارو ٤١٣ حاڵهتی نوێی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا دهستنیشانكراوە، هەروەها ٥١ حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکرا و دوو هەزار و ٩٩٥ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبونەتەوە.
لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە عێراق تائێستا كۆی توشبوون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە ٤٧٨ هەزار و ٧٠١ كەس و لەوانە ١١ هەزارو ١٧ كەسیان گیانیان لەدەستداوەو ٤٠٥ هەزارو ٧٧٧ كەسیان چاكبونەتەوە، ٦١ هەزارو ٩٠٧ كەسیشیان لەژێر چارەسەردان كە لەوانە ٤٤٧ توشبویان لەژێر چاودێری چڕدان.