لە هەڵەبجە دەستدەکرێت بە دابەشکردنی نەوت

قایمقامی هه‌ڵه‌بجه‌ رایدەگەیەنێت" له‌ رۆژی چوارشه‌ممه‌وه‌ ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی نه‌وتی ماڵان له‌ سنوری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌كرێت". 

نوخشه‌ ناسیح قایمقامی هه‌ڵه‌بجه‌ لە رێگای راگەیاندنێکەوە کە دەست سپی کەوتووە ڕایگەیاندووە" رۆژی چوارشەممە ١١/٤ لە پارێزگای هەڵەبجە پرۆسەی دابەشکردنی نەوت دەست پێدەکاتەوە و پرۆسەکە لە ناحیەی سیروانەوە دەست پێدەکات، لەبەر ئەوە ساڵی پار بڕە نەوتیان وەرنەگرتووە". 

 

قایمقامی هه‌ڵه‌بجه‌ ئاماژە بۆ ئەوە دەکات" له‌دوای ئه‌و سنوره‌، لە ناوچە شاخاوییەکان دابه‌شكردنی نه‌وت دەست پێدەکات". 

 

دوێنێش لە راگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی ئاشکرایکرد، بڕیارە رۆژی سێشەممە، ٣ی ئەم مانگە، لە سەنتەری شاری سلێمانی (مەڵبەندی دوو)، لەو گەرەکانەی کە ساڵی رابردوو پرۆسەی دابەشکردنی نەوت تیایدا وەستا دەستبکرێتەوە بەدابەشکردنی نەوت.

 
 


PM:07:50:02/11/2020