تەندروستی سلێمانی: ١٣ هەزار و ٩٦١ هاوڵاتی هەڵگری كۆرۆنا چاكبوونەتەوە

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت" لەماوەی پێنج مانگی ڕابردوودا ١٣ هەزارو ٩٦١ تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە".

د. سەباح هەورامی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک رایگەیاند" لە ماوەی یەك مانگدا ١٩ی ئەیلول تا ١٩ی تشرینی یەکەم لە شاری سلێمانی شەش هەزار و ٩٤٠ تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە، لە بەرواری ١٣ی ٥ تا ١٩ی تشرینی یەکەمیش لە شاری سلێمانی ١٣ هەزار و ٩٦١ تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونەوە". 

بەپێی دواین ئاماری وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێستادا ٧٨٢١٦ توشبووی كۆرۆنا تۆماركراوە، لەو ژمارەیەش ٤٣٨٥٨ كەس چاكبوونەتەوە و ٢٥٠٩ هاوڵاتیش گیانیان لەدەستداوە.

PM:09:01:02/11/2020