ژمارەی قوربانییەکانی هێرشەکانی سەر شاری ڤیەنای پایتەختی نەمسا گەیشتە ٣ کوژراو ١٣ بریندار ( ڤیدیۆیەکەی نەبینراو ببینە )

هێرشەکانی دوێنێ شەوی سەر شاری ڤیەنای پایتەختی نەمسا کە کرایە سەر شەش شوێن لەدەرەوەی کەنیسەی یەهودیەکان بەرزبوەوە بۆ سێ کوژراو ١٣ بریندار، هێرشەکە لەلایەن رێکخراوی داعشەوە پیادە کراوە.

 
 
پۆلیسی ڤیەنا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەریدا رایگەیاند " ئەو هێرشەی لە ناوەڕاستی ڤیەنا روویدا تیایدا دوو پیاو و ژنێک کوژران"، وەزیری ناوخۆی ئەو وڵاتەش تۆمەتەکەی خستە ئەستۆی رێکخراوی داعش.

 
 
وەک رۆیتەرز بڵاویکردەوە یەکێک لە هێرشبەرەکان بەدەستی پیاوانی پۆلیس کورژا.

 


کارل نیهامر، وەزیری ناوخۆی نەمسا رایگەیاند ئەو هێرشبەرەی پۆلیس کووشتی " تیرۆریستێکی توندڕەوە".


ناوبراو وتی " ئەو تیرۆریستە هاوسۆزە لەگەڵ داعش".

 
ژمارەیەک چەکدار شەوی رابردوو لە ناوەراستی ڤیەنا هێرشیان کردە سەر شەش شوێن، لەو هێرشانەدا ١٦ کەس کوژران و برینداربوون.

 
بەپێی سەرچاوەکانی پۆلیس بەلایەنی کەمەوە کەسێک تا ئێستا دەستگیر نەکراوە.

 

 


AM:09:34:03/11/2020