کۆبوونەوەکانی پەرلەمانی کوردستان راگیرا

بەهۆی بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە نێو لە كارمەند و ئەندامانی پەرلەمانی كوردستان، بۆ ماوەیەك كۆبوونەوەكانی پەرلەمان راگیرا.

بەڕێوەبەری راگەیاندنی پەرلەمانی كوردستان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاشکرای دەکات "لە ماوەی رابردوودا زیاتر لە ٥٠ كارمەند و ٣ ئەندامی پەرلەمانی كوردستان تووشی پەتای كۆرۆنا بوون و بەم هۆیەوە دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان بەشێك لە كارەكانی پەرلەمانی راگرتووە".

هەرێمی کوردستان رووبەڕووی شەپۆلێکی بەرفراوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆتەوە، بەهۆی ئەو شەپۆلەوە خوێندن لە قوتابخانەو زانکۆکان بۆ ماوەی مانگێک راگیران.

 


PM:12:49:03/11/2020