تەندروستی سلێمانی: لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٧ تووشبوو بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا



وتەبێژی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردودا ٢٣ نەخۆشی توشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکانی تایبەت بە کۆرۆنا خەوێندراون، ٧ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.


یاد نەقشبەندی، وتەبێژی تەندروستی سلێمانی ئامارەکانی تایبەت بە توشبوانی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و رایگەیاند " ١٩ توشبوش دوای چاکبونەوەیان رەوانەی ماڵەوە کراون".

 
وتەبێژی تەندروستی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو " لە دوێنێوە ٧ کەسی دیکە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە". 

 
وتەبێژی تەندروستی سلێمانی باسی لەوەشکرد، ١٨٠ کەس لە نەخۆشەکان پێویستیان بە ئۆکسجین هەیە لەوانەش ٤٥ کەسیان لە ژێر چاودێری چڕدان.

 
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی هەرێم کۆی گیانلەدەستدان لە پارێزگای سلێمانی گەیشتە هەزار و ٢٤١ کەس".

 


PM:10:56:03/11/2020