بەڕێوەبەری هەڵمەتی کاندیدی کۆماریەکان لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمەریکا، رایگەیاند" بایدن لە کۆتایی رۆژی پێنج شەممەدا بەرەو شکستپێهێنانی دۆناڵد ترامپ هەنگاو دەنێت لە رێگای بەدەستهێنانی زۆرینەی دەنگەکانەوە".
جینیفەر ئومالی بەڕێوبەری هەڵمەتی هەڵبژاردنی دیموکراسیەکان بۆ سەرۆکی وڵات، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەریدا رایگەیاند " بایدن دەتوانی ٢٧٠ دەنگی پێویست بهێنێت لە کۆی ٥٣٨ دەنگ، ئەگەر توانیمان هەموو دەنگە راستەقینەکان هەژمار بکرێن".
بەڕێوەبەری هەڵمەتی هەڵبژاردنی دیموکراسیەکان، پێیوایە بایدن لە ولایەتەکانی میشگان و یسکونسن و بەنسلڤینیا زۆرترین دەنگ بەدەستدەهێنێت لەوەی ترامپ زیاتر کە ساڵی ٢٠١٦ بەدەستی هێنا.
هەروەها وەزیری دادی بەنسیلڤانیا کە ولایەتێکی گرنگ و یەکلاییکەرەوەی ئەم هەڵبژاردنەیە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەریدا جەخت لەسەر ئەوە کردەوە کە هەموو دەنگێک هەژمار دەکرێت و تا ئیستا تەنها ٥٠% دەنگەکان یەکلایی کراوەتەوە.
هەروەها وتیشی ئەم ولایە لە رووی مێژوویەوە هەر بەم شێوەیە بووەو چاوەڕوانی هەژمارکردنی دەنگی سەربازەکانیش دەکەین.