هەپەگە: هێزەکانی پارتی هێرشیان کردە سەر کەمپەکەمان لە گارە

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە رایدەگەیەنێت، هێزەکانی پارتی هەوڵیانداوە گەمپەکەیان لە گارە کۆنتڕۆڵ بکەن و وتی" لەگەڵ ئەو هەوڵەش، هێزەکانمان شەڕیان نەکرد و چەکیان بەکار نەهێنا".

 

کەمێک پێش ئێستا ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە لەبارەی ڕووداوی هەرێمی چەمانکێی باشووری کوردستان ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە 'بانگەواز بۆ راگرتنی ئۆپەراسیۆنەکانی پارتی لەدژی کەمپەکانی گەریلا ده‌كات و دەڵێت" لەگەڵ هوشیاریەکانمان، هەوڵیاندا بە ئۆتۆمبێڵی زرێپۆش بچنە ناو کەمپەکەمان لە نزیک گوندی بەبادێ. لەگەڵ ئەوەشدا هێزەکانمان شەڕیان نەکرد و چەکیان بەکار نەهێنا".

 

وتیشی" لەوێ دوو مین بە هامەرەکانیان تەقێنرایەوە و بەم شێوەیە هەوڵدرا کە ڕێگری لە پێشکەوتنەکانیان بکرێت".

 

لە ڕاگەیەنراوەکەدا باسی ئەوەکرا کە هێزەکانی گەریلا هیچ کاتێک نەبوونەتە لایەنی هێرشبەرو" ئێمە بۆ بەرژەوەندی نەتەوەیی گەلی کوردستان نامانەوێت شەڕ ڕووبدات و ئەمەش بە شێوەیەکی ئاشکرا رادەگەیەنین".

 

ئێمە بانگ لە پارتی دەکەین کە دەست لە ئۆپەڕاسیۆنەکەی لەدژی کەمپەکانمان هەڵبگرێت. بەڵام با هەموو کەسێک بزانێت" ئەگەر هێرشەکان بەردەوام بن، هێزەکانمان (گەریلا) لە چوارچێوەی خۆپاراستنی رەوادا خۆیان دەپارێزن".



PM:08:11:04/11/2020