زۆرترین حاڵەتی تووشبوون و گیان لەدەستدان بە کۆرۆنا لە ئێران تۆمارکرا

ئەمڕۆ تەندروستی ئێران رایگەیاند" لەماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ٤٠٦ تووشبووی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە". 
 
سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا هەشت هه‌زار و ٧٧٢ كه‌س لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، ٤٠٦ تووشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌".

وتیشی" تا ئێستا ٦٥٤ هه‌زارو ٩٣٦ كه‌س له‌ ئێران تووشی كۆرۆنا بوون و ٣٦ هه‌زار و ٩٨٥ كه‌سیش به‌هۆی كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوە، هاوکات لەو ژمارەیەش ٥٠٥ هەزار و٢٨٧ كەس چاكبوونەتەوە". 
 


PM:05:00:05/11/2020