میدیاکانی پارتی بڵاویانکردەوە، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هێزێكی پۆلیسی پاراستنی دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له كاتی به‌جێگه‌یاندنی ئه‌ركه‌كانیان له ناوچه‌ی (چه‌مانكێ)ی سه‌ر به پارێزگای دهۆك، له لایه‌ن گەریلاکانی په‌كه‌كه هێرشیان كرایه سه‌ر.
بەپێی هەواڵی میدیاکانی پارتی، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه گەریلاکانی په‌كه‌كه هێرشیان کردە سەر هێزێكی پۆلیسی پاراستنی دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان کە له كاتی به‌جێگه‌یاندنی ئه‌ركه‌كانیان بوون له ناوچه‌ی (چه‌مانكێ)ی سه‌ر به پارێزگای دهۆك، بەڵام هیچ زیانێكی گیانی لێ نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه.
ئەمە لەکاتێکدایە دوێنێش گەریلاکانی پەکەکە لە ناوچەی چەمانکێ هێرشیان کردە سەر هێزێکی پۆلیسی نەوت و گاز، لە ئەنجامی هێرشەکە دوو پۆلیسی نەوت و گاز بریندار بوون.