وێنە.. پەرواز دوای ماوەیەک دابڕان دەردەکەوێتەوە

پەرواز حسێن گۆرانیبێژی ناسراوی کورد کە لە رێگای عەرەب ئایدڵەوە ناسرا، دوای ماوەیەک دابڕان سەرلەنوێ چەند وێنەیەکی نوێی خۆی بڵاودەکاتەوە.

پەرواز حسێن لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام لەگەڵ بڵاوکردنەوەی چەند وێنەیەکدا نووسیوویەتی " سلاوتان لیێبێت هیوادارم باش بن، زور بیرتان دەكەم سوپاس بۆ نامه جوانەكانتان من به هۆی مردنی ئازیزانم دورکەوتبومەوە، بەڵام بە پێی کاتی گونجاو دێمەوە خزمەت ئێوەی ئازیز".

پەرواز حسێن ماوەی نزیکەی دوو مانگە بەهۆی گیان لەدەستدانی باوکی هاوسەرەکەی، گۆران ساڵح کە ئەویش هونەرمەندە لە چالاکی هونەری دبڕاوەو لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیش هیچ چالاکی نەماوە.

 
پەرواز حسێن لە ساڵی 1989 لە  شاری رانییە لە دایک بووە، ئێستا لە شاری هەولێر نیشتەجێیە، هاوسەرگیری لەگەڵ هونەرمەند (گۆران ساڵح) کردووەو لە ئێستادا خاوەنی دووکچن.  پەرواز ساڵی ٢٠١٣ لە کێبەرکیی عەرەب ئایدڵدا وەک کجە گۆرانیبێژێکی کورد ناوبانگێکی باشی دەرکرد.

 


PM:08:14:05/11/2020