تەندروستی سلێمانی: ١١ تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لە دەستدا

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی رایگه‌یاند " ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ١١ تووشبووی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، ٤٤ كه‌سیش له‌دۆخێكی مه‌ترسیداردان و خراونه‌ته‌ ژێر چاودێری چڕه‌وه"‌.



هەرچەندە ئاماری دوێنی کۆرۆنا لە پارێزگای سلێمانی ژمارەی گیان لەدەستدان دابەزیبوو بۆ ٥ کەس، بەڵام لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا سەرلەنوێ بەرزبوەوە بۆ ١١ گیان لەدەستدان، وەک تەندروستی سلێمانی ئەمشەو رایگەیاند.



ئەمشەو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی، له‌خشته‌یه‌كدا رایگەیاند کە كۆی گشتی ئه‌و تووشبوانه‌ی له‌ نه‌خۆشخانه‌كاندا ماون گه‌یشتوه‌ته‌ ٢٠٤ تووشبوو كه‌ ١٧٨ تووشبویان ئۆكسجینیان بۆ به‌كارده‌هێندرێت.



له‌ئاماره‌كه‌دا ئاشکرای کردووە کە ٤٤ تووشبووی كۆرۆنا له‌ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان، ٢٥ تووشبووش له‌ژێر ئامێری cepap دان.

 

 
د. یاد نەقشبەندی ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات کە ٣٠ تووشبووش نه‌خۆشخانه‌یان جێهێشتوه‌.



به‌پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان، تائێستا له‌ هه‌رێمی كوردستان ٨١ هه‌زار و ٦٠٨ كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون، له‌و ژماره‌یه‌ش ٥١ هه‌زار و ٢٥٠ كه‌س چاكبوونه‌ته‌وه‌ و ٢ هه‌زار و  ٥٨٣  كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

 


PM:10:12:05/11/2020