شەبنامی بارانی ڤیدیۆیەکی نوێی خۆی بڵاودەکاتەوە

کچە فاسیۆنی ناسراوی کوردستان، شەبنامی بارانی کە تا ئێستا لە باشووری کوردستانە ڤیدیۆیەکی وروژێنەری خۆی بڵاودەکاتەوە.

 
شەبنام لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام ڤیدۆیەکی نوێی خۆی بڵاودەکاتەوە کە زیاتر جەستەی پڕی نمایش دەکات، ئەمەش بۆتە مایەی سەرنجی فانەکانی.

 
شەبنام کە ماوەی سێ مانگ دەبێت گەڕاوەتەوە باشووری کوردستان و لە سلێمانی و هەولێر نیشتەجێیە، سەرقاڵی ریکلام کردنە بۆ کۆمپانیاکان، هاوکات ناوبەناو لەگەڵ هونەرمەند میران عەلی دەردەکەوێت کە ساڵی پار قسەیان زۆر لەسەر بوو کە ئەم دوانە پەیوەندی خۆشەویستی لە نێوانیاندا هەیە.



شەبنام بارانی، بە ڕەچەڵەک خەڵکی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە و تەمەنی ٢٤ ساڵە، ماوەی ٢٠ ساڵە لەگەڵ خانەوادەکەی لە وڵاتی نەرویج دەژی، پێشتر بە میدیاکانی ڕاگەیاندبوو کە بە نیازە نۆڕینگەیەکی پسپۆڕی دەروونی لە کوردستان بکاتەوە.

 


PM:11:08:05/11/2020