سەرەکی
هەواڵ
کوردستانی
عیراقی
جیهانی
وەرزش
راپۆرت
چاوپێکەوتن
بەرنامەکانی تیڤی
گفتوگۆی سپی
فۆکەس
کوولتور
ئەستێرەکان
کەشوهەوا
وتار
سایتەکان
هەمەرەنگ
دۆکۆمێنت
تەندروستی
LIFESTYLE
کو‌لتوور
گەلەری
کلیپ
ڤیدیۆ
گۆڤار
" بایدن سه‌رۆكی داهاتووه "
لوقمان غەفور
مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا:
كه‌مپینی بایدن له به‌یاننامه‌كانیاندا پێداگری له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه "بایدن سه‌رۆكی داهاتووی ئه‌مه‌ریكایه".
به‌ره‌و رێگه‌ی سه‌ركه‌وتن
كه‌مپینی بایدن رۆژی 5ی تشرینی دووه‌م جارێكی دیكه بردنه‌وه‌ی خۆیان راگه‌یاند: "به جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی نێڤادا و په‌نسلڤانیا، بایدن ده‌گه‌یه‌نێته هێڵی كۆتایی بردنه‌وه".
جین ئۆمالی دیلۆن به‌رپرسی كه‌مپینی بایدن له لێدوانێكی رۆژنامه‌نووسیدا بۆ ئێن بی سی نیوز، ده‌ڵێت: "له بهیاننامهكانماندا ده‌رده‌كه‌وێت كه جۆ بایدن سه‌رۆكی داهاتووی ئه‌مه‌ریكایه"، هه‌روه‌ها به‌رده‌وامبوونی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان له گۆڕه‌پانی شه‌ڕی بوون به سه‌رۆكایه‌تی ده‌رده‌كه‌وێت كه به‌ره‌و رێگه‌ی سه‌ركه‌وتن ده‌ڕۆین.
له ئێستادا، له نێڤادا، بایدن 8 هه‌زار ده‌نگ له پێش تره‌مپه‌وه‌یه ئه‌ویش دوای جیاكردنه‌وه‌ی 86%ی ده‌نگه‌كان و ده‌شڵێت: "پێده‌چێت ئه‌مڕۆ 5ی تشرینی یه‌كه‌م، ژماردن كۆتایی بێت".
وتیشی: "له ویلایه‌تی په‌نسلڤانیا بایدن براوه‌یه به ژماره‌یه‌كی ئێجگار زۆر له ده‌نگه‌كان".
ئه‌و ویلایه‌تی جۆرجیای به كه‌مته‌رخه‌می راسته‌قینه زانی، به‌ڵام وتی: "پێویسته لایه‌نگرانمان ئارامبگرن و پایه‌ند بن به ئارامییه‌وه و ژماردنی ده‌نگه‌كان كۆتایی دێت".
بۆب باوه‌ر راوێژكاری هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی بایدن باسی له‌وه‌كرد بۆ رۆیته‌رز كه داوای یاسایی زۆر له‌سه‌ر جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان له‌چه‌ند ویلایه‌تێك به‌رزكراوه‌ته‌وه له‌لایه‌ن كه‌مپنی تره‌مپه‌وه، به‌ڵام هه‌موویان "بێ بایه‌خن" و له‌چوارچێوه‌یه‌كدا كه په‌یامی درۆی ده‌رباره‌ی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن تێدایه.
گابریل سترلینگ گه‌وره به‌رپرسی ئۆپه‌راسیۆنی نووسینگه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ویلایه‌تی جۆرجیا له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا وتی: "ده‌شێت ئه‌مڕۆ 5ی تشرینی یه‌كه‌م، دوا رۆژی كۆتایی ده‌نگه‌كانی ویلایه‌ته‌كه بێت".
ئهتتكردنی هه‌ستی ده‌نگده‌ر
له جۆرجیا زیاتر له 61 هه‌زار كارتی ده‌نگدان ماوه بژمێردرێت، سترینگ ئه‌مه‌ی بۆ ئه‌وه گێڕایه‌وه كه ئه‌و ده‌نگانه‌ی به پۆست نێردراون پرۆسه‌كه‌ی دواخستووه. به‌پێی دواهه‌مین ئه‌نجامه‌كان تا كاتژمێر 11:30 به‌یانی كه 5:30ی ئێواره ده‌كات به‌كاتی كوردستان له جۆرجیا تره‌مپ به‌زیاتر له 20 هه‌زار ده‌نگ له پێش بایدنه‌وه بووه، ئه‌ویش به كۆكردنه‌وه‌ی 2ملیۆن و 434 هه‌زار و 292 ده‌نگ بۆ تره‌مپ، به‌رامبه‌ر 2 ملیۆن و 419 هه‌زار و 435 ده‌نگ بۆ بایدن.
ئه‌و له بینای پایته‌ختی ویلایه‌ته‌كه له ئهتلهنتاوه وتی: "خێراییه‌كی باش هه‌یه، ئێمه ده‌مانه‌وێت په‌له بكه‌ین، به‌ڵام پێویسته به‌وردی مامه‌ڵه بكه‌ین". وتیشی: "هیچ كه‌س به تهزویركردن تێوه‌نه‌گلاوه و ئه‌وه‌ش بوترێت له سۆشیال میدیا ئه‌وه بریتییه له ئه‌تككردنی هه‌ستی ده‌نگده‌ر".
نێڤادا كێشه‌یه بۆ تره‌مپ
به هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان ویلایه‌تی نێڤادا ده‌نگه‌كانی له به‌رژه‌وه‌ندی بایدن ته‌واو ده‌بێت و ده‌بێت به‌سه‌رۆك. ئێستا تره‌مپ 580 هه‌زار و 605 ده‌نگ و بایدن 588 هه‌زار و 252 ده‌نگی كۆكردۆته‌وه.
ئه‌م ویلایه‌ته بۆ تره‌مپ و كۆمارییه‌كان زۆر زه‌حمه‌ته لێی ده‌ربازبن، چونكه دوو شار زۆر یه‌كلاكه‌ره‌وه و زۆرترین دانیشتوان له‌و دوو شاره‌یه ئه‌ویش لاس فیگاس و رینۆیه ئه‌م دوو شاره به درێژایی مێژوو دیموكراته‌كان سه‌ركه‌وتوو بوون. له هه‌ڵبژاردنی 1992 تا 2016 واته 7 خولی هه‌ڵبژاردن نێڤادا كۆمارییه‌كان 2 جار سه‌ركه‌وتوو بوون ئه‌ویش له سه‌ركه‌وتنی جۆرج ده‌بلیو بوش. ته‌نانه‌ت 2016 هیلاری كلینتۆن توانی له نێڤادا كه خاوه‌نی 6 ده‌نگه بۆ كۆمه‌ڵه‌ی هه‌ڵبژێردراو (ئهلهكتریال كۆلیج) سه‌ركه‌وتن مسۆگه‌ر بكات. به بردنه‌وه ئه‌و 6 نوێنه‌ره، ئه‌وه بایدن 270 مسۆگه‌ر ئه‌كات.
AM:12:19:06/11/2020
ئەمەریکا
هەڵبژارردن
ترامپ
بایدن
ناوی ژمارەیەک کاندیدی یەکێتی ئاشکرا دەکرێت
بەوێنە.. چەند هونەرمەندێک لە رۆژی جلی کوردی‌دا بەمشێوەیە دەردەکەون
ئەلڤێس یەکسەر دوای هەناسەدانی هەوای “ئازادی”: من “بەرگر”م دەوێت
ئەستێرەکان
وێنە.. نوێترین دەرکەوتنی غەزەل مستەفا لە چەند وێنەیەکی جیاوازدا
وێنە.. شاعیر و پێشکەشکارێکی کورد لە لایەن هێزێکی ئەمنییەوە دەستگیرکرا
وێنە.. دوو خانمە هونەرمەندی دیاری کورد پێکەوە دەرکەوتن
فەرامەرز ئەسڵانی گۆرانیبێژ و هونەرمەرندی ناسراوی ئێران کۆچی دوایی کرد
لە قەزای زاخۆ هونەرمەندێک کۆچی دوایی کرد
Spee Media