له‌سلێمانی 16 شوێن داخراون
بەپێی ئامارێكی لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامیەتی سلێمانی لەمانگی رابردوودا 16 شوێن لەسلێمانی داخراون.
به‌پێی ئاماره‌كه له 1-5 تا 31-5-2014، له پێناو پاراستنی ته‌ندروستی هاوڵاتیا‌و رێگری كردن له سه‌رپێچییه‌كان لیژنه‌كان (4065) شوێنیان به‌سه‌ركردوه‌ته‌وه و به‌وردی به‌دواداچونیان كردووه بۆ جێبه‌جێ كردنی مه‌رج و رێنماییه‌كان.
ئاماژه‌به‌وه‌كراوه له كۆی ئه‌و شوێنانه‌ی كه به‌سه‌ركراونه‌ته‌وه (271) شوێن به‌هۆی وه‌ك پێویست پابه‌ند نه‌بونیان به مه‌رج و رێنماییه‌كانه‌وه پسوڵه‌ی سه‌رپێچیان بۆ كراوه و (16) شوێنیش به‌هۆی جۆری سه‌رپێچییه‌كانیانه‌وه بڕیاری داخستنیان دراوه و یه‌ك شوێنیش رووبه‌ڕووی دادگا كراوه‌ته‌وه.
به‌پێی ئاماره‌كه‌ی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی له‌و مانگه‌دا 5 تۆن و 500 كیلۆ گرام خواردن و مه‌وادی به‌سه‌رچوو زیان به‌خش پاش ده‌ست به‌سه‌راگرتنی له‌ناو براوه.
هه‌روه‌ها بڕی ئه‌و غه‌رامانه‌ی كه له ئه‌نجامی سه‌رپێچی شوێنه‌كان كراوه بڕی 10 ملیۆن و 735 هه‌زار دیناره و به‌پێی یاسا‌و رێنماییه‌كانیش ئه‌و پاره‌یه ده‌چێته سه‌ر داهاتی گشتی.
PM:02:37:05/06/2014