بایدن نزیک دەبێتەوە لەسەرکەوتن
لە هەردوو ولایەتی جۆرجیا و پەنسلڤانیا پێش تراپ دەکەوێت

ئاژانسی ئەسۆشەیتد پرێس گەورە ئاژانسی جیهانی بڵاویکردەوە لە هەردوو ولایەتی پەنسلڤانیا و جۆرجیا بایدن سەرکەوتن بەسەر سەرۆکی ئەمەریکا دۆناڵد ترامپدا بە دەستدەهێنێت و هاوكێشەکە بە قازانجی بایدن گۆڕدرا.

 

ئەسۆشەیتد پرێس لە هەواڵێکی بەپەلەی دا بڵاویکردەوە کە لە جۆرجیا بایدن بە ١٠٩٧ دەنگ لە پێش سەرۆکی ئێستای ئەمەریکا ترامپەوەیە.

 

هەروەها ئەو ئاژانسە ئەوەش ئاشکریا دەکات کە بایدن لە پەنسلڤانیا توانیوویەتی بە جیاوازی ٥٥٨٧ دەنگ پێش ترامپ بکەوێت.

 

لە زۆربەی ئەو ولایەتانەی ئەمەریکا کە کێبەرکێی لەنێوان ترامپ و بایدندا تیایەو، ولایەتی یەکلایی کەرەوەن لەم هەڵبژاردنەدا، بایدن هاوكێشەکانی هەڵگێڕاوەتەوەو دەنگەکانی پێش دەنگی ترامپ کەوتووە.

 



PM:05:20:06/11/2020