لە نەمسا مزگەوتە توندەڕەوەکان داخران

ئاژانسی رۆژنامەوانی نەمسا بڵاویکردەوە کە حکومەتی وڵاتەکەی مزگەوتە " توندەڕەوەکانی " داخستووە، ئەمەش دوای ئەو هێرشە دێت کە دوو شەممەی رابردو لە ڤیەنای پایتەختی نەمسا ئەنجام دراو چوار کەس کوژران.

 
ئەو ئاژانسە ئاشکرای دەکات کە داخستنی ئەو مەزگەوتانە بە بڕیاری کارل نیهامری وەزیری ناوخۆ و وەززیری ئاوێتەکردنی ئەتنیەکان، سوزانا راب بووە.


ئەوروپا هەڵکشانێکی زۆری بزووتنەوە ئیسلامیە توندڕەوەکان بەخۆیەوە دەبینێت و دوو رۆژە بەریتانیا هێزە ئەمنییەکانی خستۆتە حاڵەتی ئامادەباشی باڵاوە، ئەمڕۆش سوید بەو کارە هەڵسا، ئەم هەنگاوانەش دوای هێرشی توندڕەوە ئیسلامییەکانی هەفتەی پێشووی سەر فەرەنسا و نەمسا دێت.

 


PM:06:02:06/11/2020