بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە رایدەگەیەنێت" ئەگەر زیادبوونی ژمارەی حاڵەتەكانی كۆرۆنا بەم جۆرەبێت، تەندروستی هەڵەبجە ناتوانێت بەدەم تەواوی نەخۆشەكانەوە بڕوات".
د. شاناز نه‌قشبه‌ندی وته‌بێژی به‌رێوبه‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه به ده‌نگی ئه‌مەریكای ڕاگه‌یاندووە" له ئێستادا هه‌ردوو نه‌خۆشخانه‌ی تایبه‌ت به ڤایرۆسی كۆرۆنا له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه توانای وه‌رگرتنی نه‌خۆشیان نه‌ماوه، ئه‌و ژماره گیانله‌ده‌ستدانانه زۆر مه‌ترسیدارن و پێویسته هاوولاتیان، متمانه‌یان به ڤایرۆسه‌كه هه‌بێت، گه‌ر به‌م جۆره حاڵه‌ته‌كان زیاد بكه‌ن ئه‌وا له توانایاندا نیه به‌ده‌م نه‌خۆشه‌كانه‌وه بن".
به پێی دواین ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه دوو هه‌زار و ٦٧١ هاوولاتی تووشی ڤایرۆسه‌كه بوون و له‌و ڕێژه‌یه‌ش ١٠٥ هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ستداوه و دوو هه‌زار و ٤٢١ هاووڵاتی چاك بوونه‌ته‌وه ١٤٥هاووڵاتی له ژێر چاودێری پزیشكیدان و پێنج هه‌زار و ٩٨٢ پشكنینیش ئه‌نجام دراون.