هاتوچۆی هەولێر ئاگادارییەک بڵاودەکاتەوە

هاتوچۆی هەولێر رایدەگەیەنێت" بەهۆی بارانبارین و داڕمانی گردێکەوە، رێگەی سەرەکی شەقڵاوە-قەندیل تووشی ئاستەنگی هاتوچۆ بووە".

 

ئەمشەو بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، سەرجەم شوفێران وهاولاتیان ئاگادار دەکەنەوە کەبەهۆی باران ئەمشەو لەسەر رێگای سەرەکی شەقلاوە-قەندیل لەنزیک باسرمە لەشەقامی چون بۆقەندیل گردێک دارماوە وەهەندێک بەردی کەوتوەتە سەر شەقام بەهۆیەوە شەقامەکە بەر تەسک بوەتەوە.

 

هاوکات لەبەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووچۆی هەولێر داوا لە هاوڵاتیان دەکات کە لەکاتی گەیشتنتان بەو شوێنە خێراییەکەیان کەم بکەنەوە و بەپێی ئاماژەکانی هاتوچۆ رێبکەن.



PM:11:10:06/11/2020