دەربارەی بارگرژیەکانی نێوان پارتی و پەکەکە، عومەر شێخ موس، ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری یەكێتی نیشتیمانی كوردستان دەڵێت " شەڕی ناوخۆ ئەوپەڕی بێ عەقڵییە ."
لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، عومەر شیخ موس کە لە دەرەوەی وڵات دەژی، هۆشداری لە هەڵگیرساندنی شەڕی ناوخۆ لە باشوری کوردستان دەدات و " بەبێ عەقڵی " ناوزەد دەکات.
شێخ موس تەنها بەوە ناوەستێت کە بڵێ " بێ عەقڵیە"، بەڵکو زیاتر دەڕوات و بە بێ عەقڵیەکی " بێ سنور " ناوزەدی دەکات.
هەفتەی رابردوو بارگرژی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و پەکەکە گەیشتۆتە ئاستێکی مەترسیدار، بەرامبەر ئەمەش رۆشبیران و سیاسەتوانان و چالاکوانی کۆمەڵگای مەدەنی کەمپینی جیاجیان دەستپێکردووە.