تەندروستی ئێران تۆماركردنی زیاتر لە نۆ هەزار حاڵەتی تووشبوون و ٤٢٣ حاڵەتی گیان لەدەستدانی نوێی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە وڵات ڕاگەیاند.
سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ئامارێکی نوێی تووشبووانی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند" لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا نۆ ههزار و ٤٥٠ كهس لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، ٤٢٣ تووشبووش گیانیان لهدهستداوه".
تائێستادا ٦٧٣ هەزار و ٢٥٠ كەس تووشی پەتای كۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش ٣٧ هەزارو ٨٣٢ كەس گیانیان لەدەستداوە، لە بەرامبەردا ٥١٥ هەزار و ١٥٣ كەس چاكبوونەتەوە.