بایدن بوو بە سەرۆکی ٤٦ هەمینی ئەمەریکا

دوی یەکلایی کردنەوەی دەنگەکانی ولایەتی پەنسلڤانیا بایدن بوو بەسەرۆکی ٤٦ هەمینی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا.

 

بردنەوەی جۆ بایدن دوای بردنەوەی دەنگەکانی ولایەتی پەنسلڤانیا ٢٠ دەنگ دێت کە توانی لەو ژمارانەی کە پێویستە بۆ سەرۆکایەتی ئەمەریکا کۆی بکاتەوە و گەیشتە ٢٨٤ دەنگ.

 

بەپێی ناوەندی ئەدیسون بۆ توێژینەوە بایدن ٧٧ ساڵەو بەمەش دەبێتە گەورەترین سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا لە رووی تەمەنەوەو، ئەو توانیوویەتی بنکەی جەماوەری خۆی لەنێو ئەمەریکیە سپیەکان و چینی کرێکاردا فراوان بکات.

 

ئاژانسی ئەسۆشەیتد پرێس بڵاویکردەوە کە بایدن ژمارەی دەنگەکانی گەیشتۆتە ٢٨٤ بەرامبەر ٢١٤ ترامپ.

ئاژاسنی رۆیتەرز بڵاویکردەوە کە هەڵمەتی هەڵبژاردنی جۆ بایدن پلانیان داڕشتووە کە ئەمڕۆ بایدن وتەیەک بۆ خەڵکی ئەمەریکا پێشکەش بکات.



سەرچاوە: ئاژانسەکان

 


PM:07:39:07/11/2020