یەکەم لێدوانی بایدن دوای راگەیاندنی بردنەوەی وەک سەرۆکی ئەمەریکا

لەگەڵ راگەیاندنی سەرکەوتی جۆ بادین لەلایەن میدیا گەورەکانی ئەمەریکاوە، بایدن رایگەیاند "جێگەی رێزە کە ئەمەریکا هەڵیبژاردم بۆ سەرۆکایەتی ئەم وڵاتە مەزنە".

دوای راگەیاندنی سەرۆکەوتنی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر جو بایدن، نووسیوویەتی " کاری قورس چاوەڕوانمانە، بەڵام بەڵێن دەدەم: سەرۆکی هەموو ئەمەریکیەکان دەبم- ئەوانەی دەنگیان پێدام و ئەوانەی دەنگیان پێنەدام".

لە کۆتایشدا دەڵێت " جێگای ئەو بڕواو متمانەیە دەبم کە پێتانداوم".

کەمێک لەمەوبەر میدیا گەورەکانی ئەو وڵاتە رایانگەیاند " بایدن سەرکەوتنی بەدەستهێناو بوو بە سەرۆکی ٤٦ هەمین سەرۆک". 

 


PM:08:13:07/11/2020