مسعود بارزانی بۆ بایدن: پیرۆزبایت لێدەکەم هاوڕێکەم

مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی نامەیەک پێرۆزبایی ئاراستەی جۆ بایدنی سەرۆکی هەڵبژێردراوی نوێی ئەمەریکا دەکات و بە " هاوڕێ " ناوزەدی دەکات.


مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان په‌یامَكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی جۆ بایدن سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا دەکات و له‌ تویتێكدا دەڵێت" هاورێكه‌م جۆ بایدن سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراو پڕبه‌دڵ پیرۆزباییتان لێده‌كه‌م بۆ سه‌ركه‌وتنتان، هیوادارم جیهانی ئازاد به‌رابه‌رایه‌تی ئێوه‌ ئاشتی و خۆشگوزه‌رانی زیاتر به‌خۆوه‌ ببینێت".



میدیاکانی ئەمەریکا ئه‌مشه‌و راگەیاندنی سەرکەوتنی جۆ بایدنیان به‌ ده‌نگی ٢٨٤ كورسی، بەسەر دۆناڵد ترا‌مپی كاندیدی كۆماریه‌كانی بە ٢١٤ دەنگ راگەیاند.

 


PM:11:51:07/11/2020