زێدان : رامۆس باشترین به‌رگریكاره له مێژووی تۆپی پێدا
زینه‌دین زێدانی راهێنه‌ر بۆچوونی خۆی ده‌ربڕی به‌وه‌ی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید سیرجیۆ رامۆس باشترین به‌رگریكاره له مێژووی تۆپی پێدا.
زێدان ووتی " باشترین ؟ بێگومان ئه‌و یه‌كێكه له‌وان ، ئه‌وه‌ی ئه‌نجامیداو ئه‌وه‌ی له مه‌دریدی ده‌ریخستووه ، وابزانم كه باشترینه له مێژوودا " .
قسه‌كانی زێدان پێش روو به‌روو بوونه‌وه‌ی ریاڵ مه‌دریدو ڤالنسیا له گه‌ڕی نۆیه‌می خولی ئیسپانی بوو .
جی باسه كه یانه‌ی ریاڵ مه‌درید تووشبوونی هه‌ر یه‌ك ئیدین هازارد و كاسیمیرۆی به ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕاگه‌یاند ، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری هه‌بوو له سه‌ر ڕاهێنانه‌كانی تیپه‌كه".
AM:09:46:08/11/2020