سپی میدیا ناوی 12 وەزیری كابینەی نوێ ئاشكرا دەكات

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست سپی میدیا كەوتووە لە حیزبە جیاجیاكانی بەشداربووی هەڵبژاردنی 21ی 9ی 2013ی پەرلەمانی كوردستاندا ئەم ناوانەی خوارەوە دەبنە وەزیر لە كابینەی هەشتەمی حكومەتی هەرێمدا.

ناوی وەزیرە پێشنیاركراوەكان:

 
1- ئاشتی هه‌ورامی (پارتی) بۆ وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتیه‌كان
2- كریم سنجاری (پارتی) بۆ وه‌زاره‌تی ناوه‌خۆ
3. مستەفای سەید قادر (گۆڕان) وەزیری پێشمەرگە
4- علی سندی (پارتی) بۆ وه‌زاره‌تی پلاندانان
5- رێكه‌وت حه‌مه‌رشید (یەكێتی)  بۆ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی
6. د. یوسف گۆران (یەكێتی) خوێندنی باڵا
7. دەرباز كۆسرەت رەسوڵ (یەكێتی) ئاوەدانكردنەوە
8- عه‌بدولستار (كۆمەڵ) مه‌جید بۆ وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ
9- عه‌بدوڕه‌حمان ره‌حیم (كۆمەڵ) بۆ وه‌زاره‌تی هه‌رێم بۆ كاروباری‌ ژینگه‌
10- فریاد رەواندزی (یەكێتی)  بۆ وه‌زاره‌تی رۆشه‌نبیری
12- د. سەڵاحەدین بابەكر(یەكگرتوو)   بۆ وه‌زاره‌تی كارەبا
11- نەسرەدین سەعید(یەكگرتوو)  بۆ وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی

بەپێی زانیارییەكانی سپی بزوتنەوەی گۆڕان ئەمرۆ‌و سبەی كاندیدەكانی خۆی بۆ پۆستەكانی بازرگانی‌و پیشەسازی، ئەوقاف‌و كاروباری ئایینی‌و سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان یەكلایی دەكاتەوە.

بێجگە لەوەزیرەكانی پارتی‌و رێكەوت حەمە رەشید لە یەكێتی، باقی وەزیرەكانی دیكە تازەن ئەم تیمە وەزارییەش لەلایەن نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی‌و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت سەركردایەتی دەكرێن.



PM:05:05:05/06/2014