چوار سەربازی ئەمەریکا لە رۆژئاوای کوردستان کوژران

ئاژانسی فەرمی سوریا رایگەیاند لەسەر رێگای حەسەکە - دێروزوور لە باکوری رۆژهەڵاتی سوریا چوار سەربازی ئەمەریکی کوژران.

 

ئاژانسی ( سانا ) ئاژانسی فەرمی حکومەتی سوریا کەمێک لەمەوبەر بڵاویکردەوە لە رێگای حەسەکە - دێرەزوور مینێک تەقیوەتەوە بە کاروانێکی سەربازی ئەمەریکیەکان و چوار سەربازی ئەو ولآتە کوژراون.

 

تا ئێستا نە میدیاکانی نزیک هێزەکانی سوریای دیموکرات و، نە میدیاکانی ئەمەریکا هەواڵەکەیان بڵاونەکردۆتەوە.

 

ئەمەریکا هاوپەیمانێکی سەرەکی هەسەدەیە لە رۆژئاوای کوردستان دژی چەکدارانی داعش.



PM:09:59:08/11/2020