هاوپەیمانی نێو دەوڵەتی دژی داعش کوژرانی سەربازانی ئەمەریکا رەتدەکاتەوە

وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربونەوەی داعش رایگەیاند، بڵاوبونەوەی هەواڵی کوژرانی سەربازانی ئەمریکا لە سوریا رەتدەکاتەوە.


واین مارۆتۆ، وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی دژی داعش لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیوویەتی" بڵاوبونەوەی هەواڵی کوژرانی سەربازانی ئەمریکا رەتدەکەینەوە و ئەندامانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە سوریا سەلامەتن".


ئەمشەو ئاژانسی سانای فەرمی حکومەتی سوریا رایگەیاند، "  لەسەر رێگەی حەسەکە- دێرەزور، بۆمبێکی چێنراو بەکاروانێکی سەربازانی سوپای ئەمریکادا تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە  ٤ سەربازی ئەمریکا کوژران."
 


PM:11:44:08/11/2020