هاتوچۆی نێوان هه‌رێم و ئێران ئاسایی دەبێتەوە

دەروازەى نێودەوڵەتى حاجى ئۆمەران ئاساییبوونەوەى هاتوچۆى هاوڵاتییانى لەنێوان هەرێم و ئێران ڕاگەیاند. 

 

بەشی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی دەروازەی سنووریی حاجی ئۆمەران له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویکردەوە، ئاگاداری هەموو هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان و هاووڵاتیانی بیانی دەکەین ئەوانەی کە لەدەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەرانەوە دەیانەوێت سەفەری ئێران بکەن یان بە پێچەوانەوە سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن، ڕێگای هاتن و چوونی گەشتیاری وەکو جاران ئاسایی بووە.بەم شێوەی خوارەوە:

١_ هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان کە دەیانەوێت سەردانی ئێران بکەن پێویستە بۆ چوونی ئێران، باوەڕنامەی پشکنینی کۆڕۆنا و ڤیزای ئێرانیان هەبێت و هەروەها لەکاتی گەڕانەوە بۆ هەرێمی کوردستان دوبارە لەسەر سنور پشکنینی کۆڕۆنا بۆیان ئەنجام دەدرێت.

٢_ سەبارەت بە هاووڵاتیانی ئێرانی و بیانی ئەوانەی دەیانەوێت سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن لەسەر سنور لەدوای ئەنجامدانی پشکنینی کۆڕۆنا و جێبەجێکردنی ڕێکارە تەندروستییەکان دەتوانن بێنە هەرێمی کوردستان.



AM:09:31:09/11/2020